ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک "محەممەدسالار عەشایری" ناسراو بە "حەمەدی ئاغای" لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا لە ئاوایی "میشە دێ" بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ئێوارەی هەمان ڕۆژ لەنێو ئاپۆڕای خەڵكی ناوچەكە بە خاكی پیرۆزی كوردستان ئەسپێردرا.
كاک "حەمەدی ئاغای" كەسایەتییەكی نیشتمانپەروەر و سیمایەكی خۆشناوی ناوچەكە بووە و بنەماڵەكەشی هەردەم پشتیوان و دۆستی جووڵانەوەی نەتەوەیی و بەتایبەت حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بووە.
كاک "حەمەدی ئاغای" برای خوالێخۆشبوو كاک ''خدری میشە دێ" بووە كە لە دۆستە نزیک و خۆشەویستەكانی ڕێبەری شەهیدمان دوكتور "قاسملوو" بووە.
كاک "حەمەدی ئاغای" وەک گەورەی بنەماڵە هەتا دوا ساتەكانی ژیانی دۆست و دڵسۆز و پشتیوانی خەباتی نەتەوایەتی و ڕێبازی شەهیدانی كوردستان مایەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.