کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە کرماشان کۆچی دوایی کرد

11:34 - 10 خەرمانان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بە ناوی "ئەحمەد قوبادی" کوڕی "عەبدولکەریم"، خەڵکی گوندی "ڕووانی زەردۆییـ"ـی کرماشان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ئەحمەد" ساڵی ١٣٢٠ی هەتاوی لە گوندی "ڕووانی زەردۆیی" لەدایک بووە.

ئەو کەسایەتییە حیزبدۆستە لە کاتی بەرنگاری لە بەرانبەر هێزە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامیدا، لە مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی، هاوشان لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دوو پێشمەرگەی قارەمانی زەردۆیی بە ناوەکانی شەهیدان حاجی "عەبدولڕەحمان حەیدەری" و "جەبار میهرەبانی" ڕۆڵێکی کاریگەری گێڕاوە.

ناوبراو دوای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی زەردۆیانی بەجێ هێشتووە و لە "کرماشان" گیرسایەوە و کەسایەتییەکی جێگای ڕێزی خەڵک بووە.

تەرمی کاک "ئەحمەد قوبادی" لە کرماشان بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.