کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە گوندی "قەرەشڵاخ" ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:40 - 28 خەرمانان 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانان کاک "یووسف قەناعەتفەر" کەسایەتییەکی خۆشناوی خەڵکی گوندی "قەرەشڵاخ" لە ناوچەی "شاروێران" سەر بە "مەهاباد"، بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "یووسف"  ساڵی ١٣٢١ی هەتاوی لەدایک بووە. کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و حیزبخۆشەویست بووە و لەنێو کۆمەڵانی خەڵکدا جێگەی باوەڕ و متمانە بووە.

ناوبراو کوڕێک و کچێکی هەر کامیان بۆ ماوەیەک پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوونە.

تەرمی ناوبراو لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.