کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە گوندی نییەر، ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:58 - 4 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی دڵسۆز و خۆشناوی گوندی نییەر، بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی ڕەشەممە، دایە "مەلیحە نییەری"، کەسایەتی دڵسۆز و خۆشناوی گوندی نییەر، لە تەمەنی ۸٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کچی کاک "حەمەمراو"ـە  کە ساڵی ١٣١١ی هەتاوی لە گوندی "نییەر"، سەر بە شاری سنه لە دایک بووە .

دایە مەلیحە یەکێک لە کەسایەتییە دڵسۆز و خۆشناوەکانی گوندی نییەر بوو کە لە لای خەڵکی ئەم گوندە ڕێزێکی تایبەتی هەبوو؛ ماڵی ناوبراو لە دەیەی ٦۰ی هەتاوی بەردەوام شوێنی حەوانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە.

تەرمی دایە مەلیحە بە بەشداریی خەڵکێکی بەرچاوی ناوچەکە بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.