کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو ماڵاوایی لە ژیان کرد

16:37 - 2 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە ناوچەی سەردەشت و ڕەبەت بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ١ی بانەمەر، ''دەرویش عوسمان جاوید'' خەڵکی مەراغان و دانیشتووی هۆرمۆزئاوا سەربە شاری ڕەبەت بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی  ٧٥ ساڵیدا لە شاری ڕەبەت کۆچی دوایی کرد.

دەرویش عوسمان، کەسیکی نیشتمانپەروەر و جێگەی ڕێز و متمانەی خەڵک، لە ناوچەی  سەردەشت و ڕەبەت بوو.

نابراو، لایەنگری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و هەمیشە ئاواتی ڕزگاریی کوردستانی لە دڵیدا بوو.

دەرویش عوسمان چەندین جار لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانەوە دەسبەسەر و ئەشکەنجە کرا.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو و خزم و کەسوکاری دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.