کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:04 - 9 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە، ٣ی بانەمەڕ، کاک "عوسمان قادری"، ناسراو بە وەستا عوسمان خەیات" کوڕی کۆچکردوو مامۆستا "عەبدولڕەحمانی سماقانە"، بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو.

تەرمی ئەو کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە، لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.