کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

11:53 - 27 رێبەندان 2719

ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بەناوی "عەبدوڵڵا دامەنگیر" ناسراو بە "عەوڵای بەدری" خەڵکی ئاوایی "سارۆقامیش"ـی ناوچەی چۆمی مەجید بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "عەبدوڵڵا"  کەسایەتییەکی حیزبدۆست و خاوەن متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و هەرلە سەرەتای ئاشنایەتی لەگەڵ پرسی کورد و حیزبی دێموکرات هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

برایەکی کاک عەبدوڵڵا بە ناوی "حوسێن دامەنگیر" لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا لەلایەن ڕێژیمی ئاخۆندیی ئێران دەسبەسەر دەکرێت و دواتر بەهۆی ئازار و ئەشکەنجە لە چاڵەڕەشەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دەدات.

هەروەها دوو برازای کاک عەبدوڵڵا بەناوەکانی شەهید "ئیسماعیل دامەنگیر"لە هێزی پێشەوا و شەهید "مستەفا دامەنگیر" لە هێزی بەیان، دوو شەهیدی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.