کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری مەهاباد کۆچی دوایی کرد

12:47 - 8 خاکەلێوه 2720

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی مەهاباد، بەهۆی بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی خاکەلێوە، حاجی "عەبدوڵڵا کاکەمەمی"، کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی کاکەمەمی لە شاری مەهاباد، بەهۆی بەساڵاچوویی و پیرییەوە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە ژیان کرد.

خوالێخۆشبوو کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری مەهاباد بوو کە خاوەن ڕێز و خۆشەویستییەکی تایبەت لەنێو خەڵکی ئەو ناوچەیەدا بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو و خەڵکی مەهاباد دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.