کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی مەریوان کۆچی دوایی کرد

13:15 - 23 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژ، ''مەجید خوسرەوی'' ناسراو بە ''مەجید فایەق بەگ ولەژێر'' لە مەریوان دواماڵئاوایی لە نیشتمان و ئازیزانی کرد.

کاک ''مەجید خوسرەوی'' کوڕی ''فایەق بەگ''، لەدایکبووی گوندی ''ولەژێر'' لە ناوچەی مەریوان بوو.

ناوبراو تا کۆتاییەکانی تەمەنی، دڵسۆزی نەتەوە و نیشتمان و بەرگریکاری مافەکانی نەتەوەکەی مایەوە.

کاک ''مەجید''  کەسایەتییەکی خۆشناو و جێی باوڕی کۆمەڵانی خەڵک بوو و بە ھەموو شێوەیەکی لواو، دڵسۆزیی خۆی بۆ نیشتمان و ڕۆڵە دڵسۆزەکانی ئەو خاکە دەردەبڕی.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.