کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو کوچی دوایی کرد

11:11 - 5 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی ناسراو و خۆشەویستی خەڵک لە شاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی سەرماوەز، کەسایەتییەکی خۆشناو بە ناوی کاک ''مەحموود'' کوڕی ''حاجی کەریم'' خەڵکی گوندی ''بەردەڕەشـ"ـی لای سوتوو سەر بە شاری بانە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەدۆست بوو و ماڵەکەی هەمیشە جێگای حەسانەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو.

تەرمی کاک "مەحموود" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکار و بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.