کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو کۆچی دوایی کرد

11:56 - 24 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناوی گوندی قاسملوو بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕێبەندان، "خوسرەخان عزەتپوور"، خەڵکی گوندی قاسملوو، کەسایەتی خۆشناو و شۆرشگێڕ و برای تێکۆشەری ناسراوی حیزبی دێموکرات "عەبدوڵڵا عزەتپوور"، بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو، بە هۆی ئەوەی کە دژی ڕێژیمی ئاخوندی بووە، چەندین جار لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

تەرمی خوالێخۆشبو لە نێو ئاپۆرای خەڵکدا لە گۆڕستانی قاسملوو بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.