کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو کۆچی دوایی کرد

16:56 - 17 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە شاری نەغەدە بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی ڕەشەمە، حاجی "قادر دەمساز" خەڵکی گوندی "حاجی حەسەن" سەر به شاری نەغەدە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی قادر کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و لایەنگری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.