کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو کۆچی دوایی کرد

18:16 - 24 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایە "هاجەر مەولوودی"، کەسایەتیی دڵسۆز و چالاکی ناوچەی پیرمحەممەدی بۆکان کۆچی دوایی کرد.

دایە هاجەر لەدایکبووی پاشبڵاغ و نیشتەجێی حاشیاباد و کەرێزە بوو. ماڵەکەی بەردەوام شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگە بوو، زۆر جاران بۆ پارێزگاری لە پێشمەرگە و تیمە تەشکیلاتییەکان خۆی دەخستە مەترسییەوە.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەپەروەر و خۆشەویستی پێشمەرگەکانی هێزی بەیانی بۆکان بوو.

شایانی باسە بنەماڵەی دایە هاجەر خاوەن شەهیدن.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.