کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو کۆچی دوایی کرد

18:17 - 19 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی دیار و خۆشناوی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی بانەمەڕ، حاجی "تاهێر مەلحەمی"، خەڵکی گوندی "میرئاوا" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، کە خۆشەویستی خەڵکی ئەو دەڤەرە بوو، کۆچی دوایی کرد.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، ڕێژیم هەوڵی زۆری داوە کە حاجی تاهێر بۆ لای خۆی ڕابکێشێت، بەڵام ناوبراو ئەو داواکارییەی ڕێژیمی هەمیشە ڕەت کردووەتەوە و هەتا کۆتایی تەمەنی وەک کەسێکی باش و دڵسۆزی ناوچەکە ژیاوە.

تەرمی حاجی تاهێر، لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.