کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو کۆچی دوایی کرد

12:19 - 2 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناو لە شاری سنه ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی خەرمانان، کەسایەتییەکی حیزبدۆست و خۆشناو بە ناوی "حاج یەدوڵڵا محەممەدی"، کوڕی حاج "عەبدوڵڵا" لە گوندی "چڕنوو"، سەر بە شاری سنه، بههۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی "یەدوڵڵا" کەسایەتییەکی دڵسۆز و خۆشناوی ناوچەکە بوو. ناوبراو وێڕای هاوکاریی حیزب، هەمیشە یارمەتیی خەڵکی هەژاریشی داوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا به خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.