کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناوی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" کۆچی دوایی کرد

18:27 - 11 جۆزەردان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، کاک "عەزیز زارعی" خەڵکی گوندی تەنگیسەر کۆچی دوایی کرد.

کاک "عەزیز" کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و جێگای متمانە و ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بووە. ماڵی ناوبراو هەمیشە جێگای حەسانەوەی "پێشمەرگە" بووە و خۆی هەمیشە یارمەتیی شۆڕشی کردووە.

کاک "عەزیز" لە خزمەت بە گەلی کورد و حیزبی دێموکراتدا بۆ ساتێکیش درێغیی نەکرد و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە هەموو زەحمەت و ماندووبوونێکی بە ئەرکی خۆی دەزانی و هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی حیزبی دێموکرات و ڕێبەرانی شەهید مایەوە.

تەرمی ناوبراو ڕۆژی دواتر لە زێدی خۆی لە  گوندی "تەنگیسەر" و لە گۆڕستانی "باوەڕمان" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو و بە گشتی بنەماڵەی "زارعی" و سەرجەم خەڵکی "تەنگیسەر"ی سەربەرز و ناوچەکە دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.