کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناوی شاروێرانی مەهاباد کۆچی دوایی کرد

16:29 - 5 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، بەهۆی بەساڵاچوویی و تەمەنی زۆرەوە، دڵە نیشتماندۆستەکەی لە لێدان کەوت و کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی ٤ لەسەر ٥ی سەرماوەز، کەسایەتییەکی خۆشناوی خەڵکی گوندی "حاجی خۆش" سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، بە ناوی "عومەر قەیتەران"، لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا و بەهۆی تەمەنی زۆر و بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی دیار و بەرچاوی ناوچەکە بووە و کاتی خۆی کادری کۆمیتەی ناوچەی شاروێران و بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بووە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەمالە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.