
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٤ی بەفرانبار، حاجی ''مەحەممەد چۆمان'' کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەی خێلەڕەشی بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حاجی محەممەد کەسێکی خۆشەویست و جێ متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.
ناوبراو خزمەتێکی زۆری بە بزووتنەوەی مافخوازانە و ڕزگاریخوازانەی کورد کردووە و ماڵەکەی هەمیشە جێگای حەسانەوەی پێشمەرگە بووە.
تەرمی حاجی محەممەد لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاک ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به هاوبەشی خەمیان دەزانێت.