
کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی "شاروێرانـ"ـی شاری مەهاباد، لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا بۆ هەمیشە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٤ی خەرمانان، کاک "مستەفا بوستانچی" کەسایەتیی دیار و ناسراوی ناوچەی "شاروێرانـ"ـی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
کاک "مستەفا" لەدایکبووی ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی لە گوندی "قومقەڵا" سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد و کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە و لە دەیەکانی ٦٠ و ٧٠ی هەتاویدا سیمای ناسراو و خۆشەویستی خەباتکارانی هێزی پێشەوا و بەیان بووە.
ناوبراو پشتیوانی هەمیشەیی و بەئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.
هەروەها خوالێخۆشبوو، خاڵی پۆلێک لە شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی: شەهیدان "حەسەن مەحموودی، محەممەد فەقێزادە (زریان)، فەتاح خورشیدی و سەلاح خورشیدی" بووە.
هەروەها کاک مستەفا، خوشکەزای شەهیدان "ئیسماعیل و خالید خورشیدی" بووە.
تەرمی ناوبراو لە زێدەکەی خۆیدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.