کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەی ژاوەرۆ کۆچی دوایی کرد

16:32 - 6 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: مامۆستا مەلا غەفار مینبەری، کەسایەتی خۆشناو و ناوبەدەرەوەی ناوچەی ژاورۆ خەڵکی گوندی نییەر لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مامۆستا مەلاغەفار مینبەری کوڕی محەممەد کەسایەتی خۆشناو و برای شەهید هوشیار مینبەری شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و مامۆستای ئایینی و هەروەها دێهیاری گوندی نییەر له دایکبووی ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵ ماڵئاوایی له ژیان کرد.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچە و دانیشتووانی گوندی نییەر بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.