کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەی ژاوەرۆی سنە کۆچی دوایی کرد

10:32 - 21 رەزبەر 2720

ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بە ناوی "ڕەزا مینبەری" کوڕی "مستەفا" خەڵکی گوندی "نییەر" لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ڕەزا مینبەری" ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ١٣٠٩ی هەتاوی و لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و خاوەن بیر و باوەڕ لەدایک بووە. ناوبراو کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی ژاوەرۆی سنە و جێگای ڕێز و متمانەی خەڵک بووە.

ناوبراو وەک ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات هەمیشە یارمەتیی ماڵی و مەعنەویی حیزبی داوە. 

برازایەکی کاک "ڕەزا" شەهیدی حیزبی دێموکراتە و گیانی خۆی فیدای ئازادیی کوردستان کردووە.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "ڕەزا مینبەری" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.