حاجی ''عومەر ئیبراهیمی'' کوری "سەید" کەسایەتی دیار و خۆشناوی دەڤەری سۆمای سەر بە شاری ورمێ سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر بوو . ناوبراو ساڵی ١٣١٥ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و دیاری شاری ورمێ لە گوندی ''گەلەخر''ی سەر بە دەڤەری سۆما لەدایک بووە.
حاجی ''عومەر ئیبراهیمی'' کەسایەتییەکی خۆشناو جێی باوەری خەڵکی ناوچەکە و کەسێکی کۆمەڵایەتی ئەو ناوچەیە بوو هەروەها چەندین کەسی بنەماڵەکەیان لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بوونە.
تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی کوردپەروەری شاری ورمێ و دەوروبەری لە گۆڕستانی "میرئاوا"ی "تەرزیلوو" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری حاجی ''عومەر ئیبراهیمی'' دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.