کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی دڵسۆز ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:34 - 14 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا گیانی لە دەست دا.

ڕۆژی یەکشەممە، ۱۲ی ڕەشەمە، جەمیل نەجاڕی، کوڕی عەبدولڕەحمان، خەڵکی مەهاباد، لە تەمەنی ٤۳ ساڵیدا، دوای ئەوەی کە لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێران دەکەوێتە بەر هەڕەشە و لە ڕووی ناچارییەوە پەنای بۆ هەرێمی‌ کوردستان هێناوە، بەداخەوە لە سنووری بانە دەکەوێتە نێو ئاوەوە و گیانی لە دەست داوە و دوای چەند ڕۆژ لە لایەن خەڵکی ناوچەی بانە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

جەمیل نەجاڕی، کەسایەتییەکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەتایبەتی دوای ڕاگەیاندنی ڕاسان بوو.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە بەخاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.