کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی دڵسۆز و خۆشناوی شنۆ کۆچی دوایی کرد

11:10 - 28 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: لە شاری شنۆ، کەسایەتییەکی دڵسۆز و خۆشناو، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕێبەندان، کاک "سدیق شادکام"، ناسراو بە "سدیقی حاجی شینۆ"، کەسایەتی دڵسۆز و خۆشناوی شاری شنۆ، لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کوڕی حاجی چاوشین و دایە تووبایە، کە ساڵی ۱۳۳۷ی هەتاوی لە گوندی "باب خاڵاوێ"، سەر بە شاری شنۆ لە دایک بووە و دواتر لە شاری شنۆ نیشتەجێ دەبێت.

کاک سدیق، بە هۆی ئەوەی کە کەسێکی کوردپەروەر و یارمەتیدەی جووڵانەوەی ئازادیخوازانەی کوردستان بوو، چەندین جار لە لایەن  هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگهێشت و هەڕەشەی داخستنی بۆنگاکەی لێ دەکرێت. هەروەها هاتووچۆی بۆ کوردستانی باشوور قەدەغە دەکرێت.

تەرمی ناوبراو بە بەشداریی خەڵکێکی بەرچاوی ناوچەکە بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.