کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی دڵسۆز کۆچی دوایی کرد

17:56 - 12 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی دڵسۆز و خۆشناوی شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ۱۱ی ڕەشەمە،  کاک "ڕەحیم ئەحمەدی" کۆڕی حاجی "فەقێ ڕەسووڵی تەپی" ماڵاوایی لە ژیان کرد

ماڵی کاک ڕەحیم هەمیشە خانەخوێی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان بوو.

کاک ڕەحیم کەسێکی نیشتمانپەروەر، هاوڕێ و دڵسۆزی پێشمەرگە بوو ،دەرگای ماڵیان هەمیشە بەڕووی پێشمەرگەدا کراوە بووە و دڵیان ئاوەڵای میوانداریی  ڕۆڵەکانی کوردستان بوو.

خوالێخۆبوو چەندین جار  بە هۆی ئەوەیکە یارمەتی هێزەی پێشمەرگەی دەدا کەوتە بەر ئازار و ئەزیەتی ڕێژیمی جەلادی خومەینییەوە، بەڵام ناوبراو هەتا دوایین هەناسەکانی خۆی وەفادار به خوێن و خەباتی ڕۆڵەکانی حیزب و گەڵەکەی مایەوە.

کاک ڕەحیم کەسایەتێیکی خۆشەویستی خەڵکی شاری بۆکان بوو.

تەرمی ناوبراو بە بەشداریی خەڵکێکی بەرچاوی ناوچەکە بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.