کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی دڵسۆز کۆچی دوایی کرد

14:13 - 2 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی دڵسۆز و خۆشناوی شارەدێی پەسوێ، سەربە شاری پیرانشار، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ١ی بانەمەر، ''حاجی عەلی بوداقی"، کوڕی کۆچکردوو ''حاجی ڕەسووڵ بوداقی''، لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

حاجی عەلی بوداقی، کەسایەتیی ناسراو و نیشتمانپەروەر لە شارەدێی پەسوێ، سەربە شاری پیرانشار لە دایک بووە.

نابراو، مامۆستایەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی گەلەکەی بوو و لە پێگەیاندن وبەرەوپێشچوونی لاوان وخوێندکاران ڕۆڵی بەرچاوی گێڕاوە.

تەرمی حاجی عەلی بوداقی، لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی پیرانشار لە گۆڕستانی زەرگەتەن بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.