کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی دەنگخۆش و خۆشناوی "سەوڵاوا" کۆچی دوایی کرد

11:53 - 5 خەرمانان 2720

کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتماندۆست و هەروەها دەنگبێژی ناسراوی سەوڵاوا بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی سێشەممە ٤ی خەرمانان، کاک "محەممەد حیسابی" ناسراو بە "حەمە هەورامی" خەڵکی گوندی "مازیبن" سەر بە سەوڵاوا، گۆرانیبێژ، کەسێکی کورددۆست، نیشتمان پەروەر و خۆشناو لە ناوچەکەدا، لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "محەممەد" یەکێک لە سیاچەمانە بێژە ناسراوەکانی ئەو ناوچەیە بووە و بەهۆی دەنگی خۆش و کەسایەتیی بەرزی لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا وەک کەسێکی دیار جێی ڕێز بووە.

تەرمی ناوبراو دواتر لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.