کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی فەرهەنگی لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

13:02 - 14 جۆزەردان 2721

دوکتور "مەحموود ئیبراهیمی" خەڵکی مەهاباد و مامۆستای زانکۆی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دوكتور "ئيبراهيمى" له شارى مەهاباد له حوجرەی مزگەوتى "سوور" دەستى به خوێندن كرد و له زانكۆى تاران دوكتورای وێژەى فارسى و عەرەبىی وەرگرتووه.

ناوبراو له ساڵى ١٣٧٠ی هەتاوى له دانشكەدەی وێژەی فارسى و وێژەی عەرەب له زانكۆى كوردستان له شارى سنه مامۆستای وانەى ئەدەبياتى فارسى بوو.

ناوبراو کەسێکی ناودار و نيشتمانپەروەرێكى زانا بوو و خاوەن چەندين بەرگ كتێب به زمانەکانی كوردى و "فارسیـ"ـیە.