کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەی موکریان کۆچی دوایی کرد

17:27 - 18 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، کەسایەتییەکی دیار و ناسراو بە ناوی حاجی شێخ "عەبدوڵڵا شەمسی بورهان" ناسراو بە "حاجی شێخ عەوڵای کولیجە'' بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا لە مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی شێخ عەبدوڵڵا گەورەی بنەماڵەی شێخ شەمسەدینی بورهان، یەکێک لە سیما ناسراو و دیارەکانی ناوچەی موکریانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و نەوەی خوالێخۆشبوو شێخ ''شەمسەدینی بورهان'' و کوڕی خوالێخۆشبوو شێخ ''حەسەنی کولیجه'' له کاربەدەستانی کۆماری کوردستان و برای کاک سەلاحی شەمسی بورهانە.

ناوبراو لە ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ی هەتاوی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و ساڵی ٤٧ ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە.

ئەو بنەماڵەیە خزمەتی زۆریان بە بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کردووە و ماڵەکەیان جێگای حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.