کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ناسراوی ورمێ کۆچی دوایی کرد

17:08 - 12 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی ناسراوی ورمێ بە ناوی دوکتور "ناسر قاسملوو"، بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ، یەکشەممە، ١٢ی جۆزەردان، دوکتور "ناسر قاسملوو"، کوڕی دوکتور "عەلی قاسملوو"، لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دوکتور "ناسر"، برازای شەهید دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو"، خاوەن دوکتورای "دارووسازی" بوو و کەسێکی خۆشەویست و جێی متمانەی کورد و ئازەرییەکانی شاری ورمێ بوو.

ناوبراو هەمیشە شانازیی بەوەوە دەکرد کە لە بنەماڵەی نیشتمانپەروەری قاسملوو و برازای شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەورەی قاسملوو، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.