کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر له بۆکان کۆچی دوایی کرد

12:30 - 23 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر لە ناوچەی "ئەحمەدی کۆڕ"ی بۆکان، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مام "ئیسماعیل ئاسن" ناسراو بە "ئیسماعیلی سۆفی سووڵتان"، خەڵکی گوندی "ئەسپۆغە"ی ناوچەی ئەحمەدی کۆڕ سەر بە بۆکان، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو.

ناوبراو لە دەیەکانی ٦٠ی هەتاویدا، وەک ئەرکی سەرشانی خۆی خزمەتی بە بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد دەکرد.

ماڵی مام "ئیسماعیل" هەمیشە جێگای حەسانەوەی کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و کۆمیتەی ناوچەی "ئەحمەدی کۆڕ"ی بۆکان بووە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوونی بۆ کۆچی دوایی مام ئیسماعیل، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.