کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر له پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:10 - 27 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەر حاجی " قادر ئاغای بایەزیدی" ناسراو بە "هرمە" کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەی مەنگوڕایەتیی پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی " قادرئاغای بایەزیدی" یەکێک لە ئاغا نیشتمانپەروەرەکانی ناوچەی مەنگوڕایەتیی پیرانشار بوو کە ماڵەکەی هەمیشە شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکان بوو.

ناوبراو خزمەتی زۆری بە حیزبی دێموکرات و خەباتە ڕەواکەی دەکرد و ئامادە بوو بۆ بەجێگەیاندنی هەر ئەرکێکی حیزبی.

هەروەها  لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا خاوەن جێگە و پێگەیەکی بەهێزی کۆمەڵایەتی بوو.

ڕێژیمی ئێران زۆر هەوڵی دا ناوبراو بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی، بەڵام حاجی "قادر" هیچکات پشتی لە ئامانجە بەرزەکانی نەتەوەکەی نەکرد و تا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.