کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە بانە کۆچی دوایی کرد

12:19 - 23 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خاکەلێوە حاجی "ئەحمەد شەمامی" کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری خەڵكی گوندی "بڵەسەنـ"ـی بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کەسێکی حیزبدۆست بووە و هەمیشە بە شانازییەوە باسی لە حیزب و پێشمەرگە کردووە.

حاجی "ئەحمەد" کەسێک بووە لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا ناسراو بووە و کاتی خۆی یارمەتییەکی زۆری پێشمەرگەی داوە.

ناوبراو بەهۆی پشتیوانییەکانی لە حیزبی دێموکرات هیچ کات تەسلیمی ڕێژیمی داگیرکەر نەببوو و هەمیشە لەسەر بیر و باوەڕی خۆی سوور بوو.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.