کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

12:16 - 9 گەلاوێژ 2720

حاجی مامۆستا "ڕەسووڵ کەریمی" کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی مامۆستا "ڕەسووڵ کەریمی" کەسێکی نیشمانپەروەر بووە و لە ماوەی تەمەنیدا لەگەڵ خوالێخۆشبوو "عەلی خان سەلیمیی بابامیری و عومەرخان" لەلایەن ڕێژیمی پاشایەتییەوە دەسبەسەر کران و بۆ ماوەی سێ ساڵ لە زیندانی قزڵحەسار ڕاگیران.

تۆمەتی ئەو سێ کەسە هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.

حاجی مامۆستا ئەگەرچی نابینا بووە، بەڵام شاعیرێکی هەستبزوێن بووە و چەندین جار لەلایەن شەهید "دوکتور قاسملوو"وە تەشویق کرابوو.

ناوبراو شێعرێکی بە شێوەی شینگێڕی بۆ دوکتور قاسملوو هۆنیوەتەوە کە لە جۆری خۆیدا بێوێنەیە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.