کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "عەزیز حاجی ڕەسووڵی" کەسایەتیی خۆشناوی بۆکان کۆچی دوایی کرد

11:31 - 17 خەزەڵوەر 2720

مام "عەزیز حاجی ڕەسووڵی" کەسایەتییەکی خۆشناو لە بۆکان دوای تەمەنێکی سەربەرزانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مام "عەزیز حاجی ڕەسووڵی" خەڵکی گوندی "ئاڵیکەند"ی بۆکان بوو. ناوبراو بەهۆی ئەوەیکە لە دەیەی ٦٠ی هەتاوی کوڕێکی پێشمەرگە بوو، لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە زۆر ئەزیەت و ئازار دەدرا.

چەند نەوەیەکی مام حاجی ئێستا پێشمەرگەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانن و بەرگری لە وڵاتەکەیان دەکەن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.