کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە "تەنگیسەر" ماڵاوایی لە ژیان کرد

10:26 - 24 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممه ڕێکەوتی ۲۱ی پووشپەڕ کاک "حەبیبوڵڵا کەریمییان" کەسایەتی نیشتمانپەروەر لە "تەنگیسەر" لە تەووەنی ۷۱ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کەسێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات دەکرد.

دوای هێرشی ڕێژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کاک "حەبیبووڵڵا" و خێزانەکەی دایه "خورشید" بە هەموو هێز و تواناوە یارمەتیی پێشمەرگەکانیان داوه.

تەرمی کاک "حەبیبوڵڵا" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوونی خۆی بە کۆچی دوایی ناوبراو سەرەخۆشی لە بنەماڵه و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.