ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، کاک "موزەفەر قوربانی" کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی "بێڵەوار"ی شاری "کامێران" لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک "موزەفەر" لە بنەماڵەیەکی دێموکرات و نیشتمانپەروەر لەدایک بووە.
تەرمی کاک "موزەفەر قوربانی" لە زێدەکەی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.