کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

12:43 - 4 رەزبەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەر، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەی مەهاباد بە ناوی "عوسمان ئاغا مەجیدی" کوڕی حاجی "عەبدوڵڵا ئاغای بورهان"، لەدایکبووی ساڵی ١٣٢٢ی هەتاوی و خەڵکی گوندی "بورهانـ"ـی شاری مەهاباد، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "عوسمان" کەسێکی دڵسۆز و حیزبخۆشەویست بووە و ماڵەکەی وەک شوێنێکی جێی متمانە و حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە.

ناوبراو بەهۆی پشتیوانی و خزمەتکردنی پێشمەرگە و حیزب، چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگێشت و هەڕەشەی لێ کراوە.

تەرمی کاک "عوسمان" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

کاک "عوسمان" هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزب و بزاڤی ڕزگاریخوازیی کوردستان مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.