ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی بانەمەڕ، کاک ''محەممەد خزری'' کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست لە گوندی ''بەفرەوان'' سەر بە ناوچەی شاماتی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
کاک مەحەممەد کەسایەتییەکی دڵسۆز، حیزبدۆست و خۆشناو بووە.
ناوبراو کەسێکی باوەڕپێکراو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بووە.
تەرمی کاک ''محەممەد'' لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.