کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە نییەر ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:48 - 5 پووشپەڕ 2720

حاجی "سابیر مینبەری" کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە گوندی "نییەر" بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی "سابیر مینبەری" کوڕی میرزا "حەبیبوڵڵا مینبەری" ناسراو بە حاجی "سابر" ددانساز و خەڵکی گوندی "نییەر" کە  ساڵی ١٣٠٨ی هەتاوی لەدایک بووە، لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو و لە ماوەی تەمەنیدا خزمەتێکی زۆری بە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.