کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە نەغەدە ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:36 - 28 خەرمانان 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانان مەلا "محەممەد مەنسووری" خەڵکی گوندی "گۆلێ" سەر بە شاری "نەغەدە'' کۆچی دوایی کرد.

مەلا "محەممەد" ساڵی ١٣١٨ی هەتاوی لە شاری "نەغەدە" لەدایک بووە. ناوبراو لە سەردەمی لاویەتیدا لە شۆڕشی ٤٧ـ٤٦ی هەتاوی بەشداریی کردووە.

بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەلایەن ڕێژیمی پاشایەتییەوە دەسبەسەر کرابوو و لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی چالاکانە لە خۆپیشاندانەکاندا بەشداریی کردووە.

ناوبراو کەسێک بووە هەمیشه لەسەر ڕێبازی خۆی وەفادار بووە.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.