کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە نەغەدە کۆچی دوایی کرد

10:19 - 30 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەزەڵوەر، کاک "محەممەدئەمین سوڵتانی"  کوڕی کاک "مامە سوڵتانی" کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەر، خەڵکی گوندی "کانی مام سەیدە" سەر بە شاری نەغەدە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "محەممەدئەمین" کەسایەتییەکی کوردپەروەر، تێکەڵاو بە خەڵک و خاکی بوو و ماڵەکەی جێی شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگە بوو.

ئەوکات کە پێشمەرگە لە نێوخۆ بووە، ناوبراو یارمەتیدەر و پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە و پشتیوانی لە پێشمەرگەی بە ئەرک زانیوە.

کاک "محەممەدئەمین" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە گوندی "کانی مام سەیدە" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.