کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە نەغەدە کۆچی دوایی کرد

16:34 - 9 رێبەندان 2721

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناو بەناوی کاک ''حەسەن بازدار''خەڵکی گوندی ''قاڕنێ'' سەر بە شاری نەغەدە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک ''حەسەن'' کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبی بوو و هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە وەکوو شورای حیزب لە گوندی قاڕنی هەڵبژێردراوە و بەردەوام پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات کردووە و یارمەتیی پێشمەرگەی داوە.

ناوبراو کەسێکی زۆر تێکۆشەر و خۆشناو بووە و بەهۆی هەستی نەتەوەیی و پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات دەسبەسەر کراوە و ئەشکەنجە دراوە.

هەروەها کاک حەسەن، کەسێکی کەیخودا و جێی متمانەی خەڵکی ناوچەی نەغەدە و دەورووبەری بووە.

 تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی گوندی قاڕنێ و ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.