کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە ورمێ کۆچی دوایی کرد

12:46 - 26 رێبەندان 2719

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندان مام "عەلی حەسەن پوور" خەلکی کۆندی "نۆشان" سەر بە گەلیی بەندی ورمێ لە نەخۆشخانەی "عارفیان"ـی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.

مام عەلی مرۆڤێکی نیشتمان خۆشەویست، ئارام و ئاشتیخواز و کەسایەتییەکی هەرە دیاری ناوچە بوو.

مام عەلی پاش سەرکەوتنی شورشی گەڵانی ئێران، چەکی پیرۆزی هێزی بەرگیری میللی لە ناو ڕێزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتدا کردە شان و لە شەڕەکانی ناو شاری ورمی و "گەلیی بەندێ"ـدا نیشانی دا کە چەندە ئامادەی فیداکارییە لەپێناو ڕزگاریی نیشتمان و ئازادیی نەتەوەکەیەدا.

 لە شەڕی بەندی ورمێدا مام عەلی توانی هێلیکۆپتێرێکی ڕێژیم بخاتە خوارەوە و ئەوە وەک شانازییەکی گەورە لە ژیانی مام عەلی تومار کراوە.

تەرمی مام عەلی بە بەشداری خەڵکێکی زۆری ناوچەکە لە گۆڕستانی گۆندی نۆشان بە خاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوونی خۆی بۆ خەمی لەدەستدانی ئەو تێکۆشەرە کوردە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.