کاک "فەتاح شەرەفی" کوری کوێخا "بایز" کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٤٠ی هەتاوی لە گوندی "سێوێ گەدەی" بەری "نەڵێن" لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر لەدایک بوو و دواتر لە پیرانشار نیشتەجێ دەبێت.
ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی کاک "فەتاح" لەگەڵ باوکی و برایکی بەناوی "ئیبراهیم" قاچاخ دەبن و خۆیان دەگەێننه بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەردەشت.
ناوبراون لە هێزی گیاڕەنگ بۆ ماوەی ٤ مانگ دەمێننەوە. باوکی کاک فەتاح واتا کوێخا بایز لەوێ نەخۆش دەکەوێت و لە نەخۆشخانەی شۆڕش لە بناری قەندیل لەژێر چاودێریی پزیشكی دادەبێت.
دوای گەڕانەوەیان بۆ ناو شار بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ لەلایەن ئیتلاعاتەوە لە ژوورە تاریکەکانی ڕێژیم ئەشکەنجە دران.
کاک فەتاح بۆ ماوەی ٢ ساڵ پێشمەرگەی حیزب بووە و هەتا دواهەناسەکانی بە ڕێبازی حیزبەکەی وەفادار مایەوە.
ناوبراو ڕۆژی ٢٠ی خاکەلێوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و به خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.