کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:36 - 3 خەرمانان 2720

ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان، سەید "ڕەسووڵ سەفەوی" کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی پیرانشار لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سەید "ڕەسووڵ سەفەوی" لە ساڵی ١٣١١ی هەتاوی لە گوندی "نمنجێـ"ـی پیرانشار لەدایک بووە و لە ماوەی ژیانیدا هەموو کاتێک پشتیوانی ڕاستەقینەی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەکەی بووە.

ناوبراو لە تەمەنی خۆیدا هەموو کاتێک خەڵکی ناوچەکەی هان داوە کە پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات بکەن.

سەید "ڕەسووڵ سەفەوی" کەسایەتییەکی باوەڕپێکراوی خەڵکی ناوچەی پیرانشار بوو و بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان هەموو کاتێک دەستپێشخەریی کردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانێت.