کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە کامیاران کۆچی دوایی کرد

12:08 - 13 سەرماوەز 2721

کاک "محەممەد وەهابنژاد" کوڕی کاک "عەلی‌ محەممەد وەهابنژاد"، کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵکی گوندی "کاشتەر"ی سەر بە شاری کامیاران، کۆچی دوایی کرد.

کاک "محەممەد" لەدایکبووی ساڵی ١٣٠٨ی هەتاوییە و لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

کاک "محەممەد" کەسێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی پێشمەرگە بوو و لە سەردەمی شەڕی بەرگریدا پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بووە.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

تەرمی کاک "محەممەد" لە گوندی "کاشتەر" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.