کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە کوردستان کۆچی دوایی کرد

11:52 - 22 خەرمانان 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی٢٠ی خەرمانان کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بە ناوی موهەندیس سەید "وریا هونەرپەژوو" کوڕی مامۆستا سەید "قادر هونەرپەژوو"  خەڵکی شاری "بۆکان" بەهۆی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.

 موهەندیس "وریا" لەدایکبووی سالی ١٣٥٨ی هەتاوی لە شاری "بۆکانـ"ـە و موهەندیسی مێعماری لە زانکۆیەکی تەورێز وەرگرتووە.

پاش تەواوکردنی زانکۆ وەک بەرپرسی بەشی عومران لە شارەوانیی "بۆکان" بەشێوەی گرێبەستی خەریک بە کار بووە بەڵام بەهۆکاری سیاسی خۆی و بنەماڵەکەی وەک ڕەسمی دایان نەمزراندووە.

 ناوبراو چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگێشت کراوە بەڵام دەستی لە دڵسۆزی و لایەنگری حیزبی دێموکرات هەڵنەگرتووە.

موهەندیس "وریا" بۆ کورد و حیزبی دێموکرات داهاتوویەکی ڕوون و گەشاوە بوو، بە داخەوە مەرگ دەرفەتی پێنەدا.

تەرمی ناوبراو لە شاری "بۆکان" بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.