کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:29 - 3 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممه، ٢ی بانەمەڕ، کاک "مەحموود مێهماندووست" ناسراو به "مەحمووده کورده" خەڵکی شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

کاک مەحموود، کەسایەتییەکی خۆشناو و دڵسۆزی ناوچەکه بوو، کە جیا له بواری سیاسی، خەڵک بۆ زۆر کێشەی کۆمەڵایەتی بەتایبەت ناوچەی مەنگوڕایەتی پرسیان بە ناوبراو دەکرد.

کاک مەحموود برای شەهیدان "ئیسماعیل خزری و خدر خزری " ناسراو بە "خدرەسوور"بوو.

 شەهید خدرە سوور، یەکێک لە فەرماندەکانی حیزبی دێموکرات بوو. ناوبراو فەرماندە هێزی شەهید پێشەوا بوو، کە لە ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ١٣٦٦ی هەتاوی، لە تەرەغە لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

هەروەها شەهید "ئیسماعیل خزری"، ناسراو بە  "ڕزگار" ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٥٩ی هەتاوی، لە ڕێگای ورمێ ــ مەهاباد لە دەرگیری لەگەڵ هێزەکانی دوژمن شەهید کرا.

 حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی  بە شەریکی خەمیان دەزانێت.