کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:05 - 15 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر، دڵسۆزی خەڵکی شاری نەغەدە بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی جۆزەردەان، کاک ''ئیسماعیل محەممەدی''، ناسراو بە ''ئیسمائیل سۆفی بایزیدی''، کەسایەتی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری خەڵکی گوندی ''دیلانچەرخـ''ـی سەربە شاری نەغەدە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی خەمخۆر، نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەدۆست بوو، هەروەها جیێ متمانەی خەلکی ناوچەکانی شاری نەغەدە بوو.

تەرمی کاک ئیسمائیل لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکار و بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.